
لۆگۆی کۆمیسیۆن و مۆری هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
وادەی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان کۆتایی هات، زیاتر لە 97 هەزار دەنگدەری گشتیی لە هەر چوار بازنەکە لەو پرۆسەیە بێبەش دەبن و ناتوانن دەنگ بدەن.
وێنە گەورەکە: لە کۆی دوو ملیۆن و 899 هەزار و 615 هەزار دەنگدەر، لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە، دوو ملیۆن و 801 هەزار و 672 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و دەتوانن بەشداری پڕۆسەکە بکەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سەرجەم دەنگدەرانی تایبەت کە ژمارەیان 215 هەزار و 960 کەسە کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە، بەڵام 97 هەزار و 893 کەس بەهۆی وەرنەگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان لە دەنگدانی گشتیی بێبەش دەبن."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئاماری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کارتی دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە، بەمشێوەیەیە:-
هەولێر: لە کۆی یەک ملیۆن و 15 هەزار و 667 دەنگدەر، 22 هەزار و 63 دەنگدەر کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە و لە دەنگدان بێبەش دەبن.
سلێمانی و هەڵەبجە: لە کۆی یەک ملیۆن و 146 هەزار و 92 دەنگدەر، 65 هەزار و 297 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووەتەوە لە دەنگدان بێبەش دەبن.
دهۆک: لەکۆی 737 هەزار و 856 دەنگدەر، 10 هەزار و 593 کەس کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان وەرنەگرتووتەوە و لە دەنگدان بێبەش دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاوکردەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان تاوتوێی قەدەغەکردنی هێنانی کرێکاری بیانی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان