وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی وەزارەتی کارەبا و فەرمانبەرانی پەرلەمانی کوردستانی خەرج کرد
- کوردستان
- 2024-10-16

ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی حکومەتی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی 85 ملیار دیناری تایبەت بە فەمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تەیف سامی وەزیری، دارایی حکومەتی عێراق، واژۆی لەسەر ناردنی 85 ملیار دیناری تایبەت بە مووچەخۆرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان کرد.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 15-10-2024، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: "نزیکەی 330 ملیار دینارمان لای بەغدایە، سێ هەفتەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕەوانە کردنی لە گفتوگۆداین".
ئەمەش بزانە: سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد: زۆربەی ڕێککارەکان تەواوکراون و کێشەکانمان چارەسەر کردوون، وەزارەتی دارایی عێراقیش لای خۆیانەوە وردبینییان تەواو کردووە و ڕەزامەندی داوە، تەنیا واژۆی تەیف سامی ماوە بۆ ئەوەی بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






