ئەمریکا پێنج کۆگای چەکی حووسییەکان لە یەمەن بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-17

دیمەنێک لە بۆردوومانێکی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر پێگەیەکی حووسییەکان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ژمارەیەک کۆگای چەکی حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکی دوورهاوێژ بۆردوومان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو بە مووشەکی دوورهاوێژ پێنج کۆگای ژێڕزەمینی چەکی حووسییەکانیان لە یەمەن بۆردوومان کردوون. کۆگاکان پێکهاتەی چەکی جۆراوجۆریان تێدابووە و حووسییەکان بەکاریانهێناون بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە مەدەنی و سەربازییەکان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دەڵێت: "ئەم بۆردوومانە ناوازەیی توانای ئەمریکا بۆ بەئامانجگرتنی توانا سەربازییەکانی نەیارەکانمان نیشان دەدات، کە هەوڵ دەدەن دژی ئێمە بەکاری بهێنن، بەبێ گوێدانە ئەوەی چەندە قووڵن لەژێر زەوییەوە، چەند پتەو و بەهێزن".
باکگراوند: لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی غەززە، حووسییەکانی یەمەن کە گرووپێکی چەکداری سەر بە ئێرانە، وەک پاڵپشتییەک بۆ بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستین بەردەوام هێرش دەکەنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، لەوکاتیشەوە چەندینجار لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیاو و ئیسرائیلەوە پێگەکانیان بۆردوومان کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سەنتەری حاجی ئۆمەران پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگەی تاوانی نێودەوڵەتیی داواکارییەکی ئیسرائیل ڕەتدەکاتەوە سەبارەت بە غەززە





