بە فەرمانی خامنەیی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا ڕاگیراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-21

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران. وێنە: the intercept
ئاڤا نیوز
ئێران لەپێناو پاراستنی ڕەنجی چەند ساڵەی بۆ دروستکردنی گرووپە چەکدارەکان، فەرمانی پێکردوون هێرشەکانیان لە عێراق و سووریا بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ڕابگرن، چونکە لە ئەگەری لەدەستدانیان ئێران یەکێک لە گرنگترین گۆڕەپانەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا لەدەستدەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ماوەی 16 ڕۆژە لە عێراق و سووریا هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێزەکانیان.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکانی خستووەتەڕوو:
- بۆ خۆڕێکخستنەوە و خۆپاراستن لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا لە داهاتوودا.
- پاراستنی حکومەتەکەی سوودانی لە ڕووخان.
- هەوڵێکە بۆ هێورکردنەوەی توڕەیی شەقامی عێراق لە ڕەفتاری گرووپە چەکدارەکان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەکانی نزیک لە گرووپە چەکدارەکان ڕەتی دەکەنەوە، ڕاگرتنی هێرشەکان لەسەر فەرمانی ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای پاسداران بووبێت، بەڵکو لە “باڵاترین دەسەڵاتی ئێرانەوە فەرمانەکە دەرچووە”، کە ئاماژەیە بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.
زانیاریی زیاتر: دوای ڕاگرتنی هێرشەکان، ڕۆژانە پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت، بەو مانایەی یان ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت یان هێرشەکان دەستپێدەکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





