بۆردوومانێکی ڕووسیا لە سووریا 40 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-17

کارمەندانی بەرگریی شارستانی سووریا لە شوێنی بۆردوومانەکە
ئاڤا نیوز
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ناو ماڵ لە شاری ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا و 40 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17-10-2024، فڕۆکە جەنگیییەکانی ڕووسیا هێرشیان کردە سەر کارگەیەکی دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ لە شاری ئیدلبی سووریا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەهۆی هێرشەکەوە 10 کەس گیانیان لەدەست داوە و 30 کەسی دیکە بریندار بوون، سەرچاوەکان دەڵێن سەرجەم کوژراو و برینداران مەدەنی بوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکە ئاسمانییەکەی ڕووسیا منداڵێک کوژراوە و 14 منداڵی دیکە بریندار بوون.
زانیاریی زیاتر: ڕووسیا پاڵپشتیکاری سەرەکی حکومەتی بەشار ئەسەدە، لە ساڵی 2015ەوە دەستێوەردانی سەربازی کردووە و بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






