ئێران: کوشتنی یەحیا سینوار ڕۆحی بەرەی مقاوەمە بەهێزتر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-18

ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان
ئاڤا نیوز
لەدوای کوشنی یەحیا سینوار، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کوشتنی ئەو سەرکردەیە ڕۆحی مقاوەمە بەهێز دەکات.
وێنە گەورەکە: کوژرانی یەحیا سینوار، شوێنگرەوەی ئیسماعیل هەنیە و بەهێزترین سەرکردەی سەربازی بزووتنەوەی حەماس لەلایەن ئیسرائیل، لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لەمەودوا دۆخی شەڕی غەززە بگۆڕێت.
لێدوانی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "سینوار دەبێتە نموونەیەک بۆ گەنجان و منداڵان کە بەردەوام دەبن لە ڕێگای ئازادی فەڵەستین، تا ئەو کاتەی داگیرکاری و دەستدرێژی بەردەوام بێت، مقاوەمە بەردەوام دەبێت".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارە نزیکەکانی ئێران لە عێراق، سووریا، لوبنان، فەڵەستین و یەمەن بە بەرەی مقاوەمە دژی ئیسرائیل دەناسرێن، ماوەیەکیشە ئیسرائیل دەستی بە هێرشکردنە سەر سەرکردەکانیان کردووە، دیارترین ئەو سەرکردانەی پێش سینوار کوژران، ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵڵا بوون.
باکگراوند: دوێنێ پێنجشەممە هەواڵی کوژرانی یەحیا سینوار ڕاگەیێنراو و ئەمڕۆش لەلایەن حەماس پشتڕاست کرایەوە. سینوار ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ڕەفەح لە کەرتی غەززە کراوەتە ئامانج و تەرمەکەی لە دەستی ئیسرائیل دایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






