بڵند ئیسماعیل: کێشەی تەکنیکی نەبووایە پارتی نزیکەی یەک ملیۆن دەنگی دەهێنا
- کوردستان
- 2024-10-22

بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی باسی سەرکەوتنی حیزبەکەی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگەکانی دەکات بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو.
وێنە گەورەکە: ئەنجامی 99.63ی دەنگەکان ڕاگەیێنراوە و ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی باسی زۆڵمەکەی فرە بازنەیی دەکات لەسەر پارتی.
لێدوانی فەرمی: بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: تەنیا لە سەنتەری شاری هەولێر 52 هەزار دەنگمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زیادی کردووە، هاوکات ئەگەر کێشەی پەنجەمۆر کاریگەریی لە دەنگەکانمان نەبووایە، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگمان بەدەست دەهێنا.
ئەمەش بزانە: ئەندامەکەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاماژە بەوە دەکات، کە یەک بازنەیی زوڵمێکی زۆری لە دەنگەکانی پارتی کردووە، چونکە چەند کورسییەکمان بۆ بەهێزترین کاندیدی ماوە "باقی ئەقوا" ڕۆیشتوون، ئەگەر ئەوە نەبووایە، ڕەنگە ژمارەی کورسییەکانمان گەیشتبایە سەرووی 45 کورسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڵند ئیسماعیل دەڵێت: پارتی زیاتر لە چوار سەد هەزار دەنگ لە پێشەوەی یەکێتی و زۆربەی دەنگدەرانی پارتی خەڵکی گەنج بوون، هاوکات پارتی بە وشەیەک وەڵامی هەموو لایەنەکانی دەدایەوە، ئەویش ئەوە بوو کە "ناتوانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





