کۆمەڵ نۆ هەزار دەنگی لە هەڵوێست زیاترە، بەڵام کورسییەک کەمتری بەردەکەوێت؛ بۆچی؟
- ڕاپۆرت
- 23 تشرینی یەکەم
دەنگەکانی کۆمەڵ و هەڵوێست، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرەڕای ئەوەی نزیکەی نۆ هەزار دەنگی لە ڕەوتی هەڵوێست زیاتر هێناوە، بەڵام بەهۆی سیستمی دابەشکاری کورسییەکان، کورسییەک کەمتری بەردەکەوێت.
وێنە گەورەکە: لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵی دادگەری لە هەر چوار بازنەکە 64 هەزار و 710 دەنگی هێناوە و سێ کورسی بردووەتەوە، کورسییەک لە هەولێر و دووان لە سلێمانی، لەکاتێکدا ڕەوتی هەڵوێست 55 هەزار و 775 دەنگی هێناوە، بەڵام چوار کورسی بەردەکەوێت، دووان لە سلێمانی، یەکێک لە هەولێر و یەکێک لە دهۆک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیاوازی دەنگەکانی کۆمەڵ لەگەڵ هەڵوێست هەشت هەزار و 935 دەنگە، هەرسێ کاندیدەکەی کۆمەڵ بە دەنگی خۆیان کورسییان بردووە، بەڵام لەکۆی چوار کاندیدی دەرچووی ڕەوتی هەڵوێست تەنیا عەلی حەمەساڵح بە دەنگی خۆی کورسی بردووە، سیانەکەی دیکە بە زۆرترین ماوە (باقی ئەقوا) دەگەنە پەرلەمان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەهای کورسی لە بازنەی هەولێر 20 هەزار و دوو دەنگ، لە سلێمانی 16 هەزار و 823 دەنگ، لە دهۆک 22 هەزار و 251 دەنگ و لە هەڵەبجە 12 هەزار و 972 دەنگ بوو.
زانیاریی زیاتر: بەپێی یاسای هەڵبژاردن دەبێت بە کۆی گشتی لە 95 کورسی گشتیی پەرلەمان 30 پەرلەمانتاریان ئافرەت بن، هەروەها بەپێی سیستمی هێر کە کورسییەکانی پێ دابەش دەکرێت، کۆی دەنگی لایەنەکان دابەشی بەهای کورسی دەکرێت، بۆنموونە پارتی لە هەولێر کە 345 هەزار و 822 دەنگی هێناوە، دابەشی بەهای کورسی دەکرێت واتە 20 هەزار و دوو دەنگ، بەمپێیە 17 کورسی بە پشکی خۆی دەباتەوە و 0.28%ی دەمێنێتەوە، ئەوەی ماوەتەوە پێی دەگوترێت زۆرترین ماوە (باقی ئەقوا).
بۆ نموونە: لە بازنەی هەولێر لەکۆی 32 کورسی گشتیی پەرلەمان حیزبەکان بە دەنگی تەواو 30 کورسی دەبەن، ئەو دوو کورسییەی دەمێننەوە بە باقی ئەقوا دابەش دەکرێن و ئەو دوو حیزبە کورسییەکان دەبەن کە زۆرترین باقی ئەقوایان هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەگەر ڕێژەی 30%ی ئافرەتان جێگیر نەکرابوو، بۆنموونە لە هەولێر دەبێت لەکۆی 32 کاندیدی دەرچوو 10 یان ژن بن، ئەگەر لەکاتی دابەشکردنی کورسی 32 لە کاندیدە سەرکەوتووەکان تەنیا نۆیان ئافرەت بوون، ئەوکاتە لەو لیستەی کورسییەکەی بەردەکەوێت کاندیدێکی ژن سەردەکەوێت تەنانەت ئەگەر دەنگی لە کاندیدە پیاوەکە کەمتریش بێت، بۆنموونە ئەگەر دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەلایەن کۆمیسیۆن ژمارەی دەنگەکان نەگۆڕێن، سەرۆکی لیستی ڕەوتی هەڵوێست لە هەولێر بە 5 هەزار و شەش دەنگ دەرنەچووە، بەڵام کاندیدێکی ژنی لیستەکە بە 332 دەنگ دەرچووە.
دەنگەکانی کۆمەڵ و هەڵوێست لە بازنەکانی هەڵبژاردن بەمشێوەیە:-
هەولێر:
ڕەوتی هەڵوێست 16 هەزار و 783 دەنگ، بەهۆی سیستمی زۆرترین ماوە کورسی 31 ـەمینی ئەو بازنەیەی بردووەتەوە، کۆتای ئافرەتی بەرکەوتووە.
کۆمەڵی دادگەری، 20 هەزار و 191 دەنگ یەک کورسی بردووەتەوە و سەرۆک لیستەکەیان دەرچووە.
سلێمانی:
ڕەوتی هەڵوێست 29 هەزار و 346 دەنگی هێناوە، کورسییەکی بە مافی خۆی بردووە، کورسی دووەمی کۆتای ئافرەتی بە سیستمی زۆرترین ماوە بەرکەوتووە.
کۆمەڵی دادگەری، 36 هەزار و 627 دەنگی بردووە و دوو کورسی بەدەستهێناوە.
دهۆک:
ڕەوتی هەڵوێست هەشت هەزار و 410 دەنگی هێناوە، کورسی ژمارە 24ی بە سیستمی زۆرترین ماوە بەدەستهێناوە.
کۆمەڵی دادگەری بە سێ هەزار و 677 دەنگ هیچ کورسییەکی نەبردووەتەوە.
هەڵەبجە
هیچ کام لە دوو لایەنە کورسییان بەدەست نەهێناوە.
قووڵتر: ئەگەر بەگوێرەی سیستمی یەک بازنەیی بووایە بە پشتبەستن بەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە، یەکی سێ کورسیان دەبردەوە و ڕەوتی هەڵوێست کورسییەک کەمتری بەدەست دەهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق دووەم قۆناغی سەرژمێریی دەستپێدەکات
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: هەولێر ئامادەیە بۆ سەرژمێری
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
دوایین زانیاریی سەبارەت بە ناردنی یەکەم گوژمەی پارەی مووچەی مانگی 10
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ "لایەنگرێکی ڕووسیا" وەک سەرۆکی هەواڵگریی ئەمریکا دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵانە هەشت ملیار دۆلار لە خواردنە ناتەندروستەکان خەرج دەکرێت
11 تشرینی دووەم
لە هەولێر کرێکارانی بیانی لەبەرچاوی خەڵک خۆیان دەشۆن
10 تشرینی دووەم
دۆنەر کەباب ناکۆکی دەخاتە نێوان ئەڵمانیا و تورکیا
10 تشرینی دووەم
ژنان لە ئەمریکا پیاوان بایکۆت دەکەن
10 تشرینی دووەم
تیکتۆک بەفەرمی لە کەنەدا قەدەغە کرا
7 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کێ گرێی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکاتەوە؟
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم
چوار سەرچاوە بۆ ئاڤا: هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت