
عەلی حەمەساڵح و شاسوار عەبدولواحید
ئاڤا نیوز
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن ناکۆکی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ڕەوتی هەڵوێست قووڵتر دەکاتەوە، گەیشتووەتە ئاستێک لە ڕاگەیاندنەکان وشەی نەشیاو بەرامبەر یەکتر بەکاردەهێنن.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵح کە هەردووکیان خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن، چەندین ساڵە لە میدیاکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر یەکتر، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن شەڕەقسەی نێوانیان بووەتە بابەتی گەرمی سۆشیاڵ میدیا و هەریەکەیان ئەوی دیکە بە بابەتێک تۆمەتبار دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی و ڕەوتی هەڵوێست چوار کورسییان بەدەستهێناوە. عەلی حەمەساڵح ناڕازییە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند؛ "ساختەکاری بۆ پارتی و یەکێتی کراوە و لەو ساختەکارییەش پشکی نەوەی نوێ دراوە و دەنگی ئەوانیش زیادکراوە".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ڕەوتی هەڵوێست ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دەنگی ئەوان سووتاوە، تەنانەت گوتی: "بەشێکی زۆری دەنگە پووچەڵەکان هی ئێمەن". لەم هەڵبژاردنە دوو ملیۆن و 87 هەزار دەنگدەر بەشدارییان کرد و 208 هەزاریان پووچەڵ بوون.
بۆچوونی بەرامبەر: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەوەی پێیوایە تەزویری زۆری لێ کراوە با بایکۆتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکات و خەڵک بێهیوا نەکات." گوتیشی: "ئێمە لە بری هاتنە سەر شاشە و گریان، پارێزگاری لە دەنگی دەنگدەرانمان دەکەین نەک وەک حیزبە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان بێین دژایەتی حیزبێکی دیکە بکەین."
بۆچوونی بەرامبەر: عەلی حەمەساڵح بە پەیامێکی ڤیدیۆیی وەڵامی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی داویەوە و گوتی: "بازرگانێكی سووخۆری ساختەچی، دەنگ دزی پارە دزی دەنگ دز دەیەوێت شەرعییەت بەخۆی بدات و كەسایەتی ئێمە بشكێنێت، خەڵکی سلێمانی ئەسڵ و فەسڵی تۆ ئەزانن و هی ئێمەش دەزانن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 36 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆ پارک لە گەڕەکەکانی سۆران دروست دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون