زانیاری نوێ لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-10-27

سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ سەربازانی وڵاتەکەی
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل بەر لە هێرشەکەی بۆ سەر ئێران، ڕۆژی هەینی هۆشداریی بە ئێران دابوو کە هێرشیان دەکاتە سەر و نابێت تاران هێرشی تۆڵەسەندنەوەی دیکە بکات.
وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازی و مووشەکی ئێران، چەند سیستمێکی بەرگریی و بنکەی مووشەکی ئێران لەناوچوون و چوار سەربازیش کوژران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سێ بەرپرسی ئاگادار لە هێرشەکە بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکییان ڕاگەیاندووە: هێرشەکە لە سێ قۆناغ پێکهاتبوو، یەکەم شەپۆڵی هێرشەکان بۆ سەر سیستمی بەرگریی هەوایی ئێران بوو، دوو شەپۆڵی دیکەی هێرشەکەش بۆ سەر بنکەکانی هاوێشتنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ئێران بوو.
زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل پێش هێرشەکە لە ڕێگەی لایەنی سێیەمەوە (کاسپەر ڤێلدکەمپ، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا) پەیامێکی ئاراستەی ئێران کرد و ئەو وڵاتەی لەو شوێنانەی هێرشیان دەکاتە سەری ئاگادار کردبوو، لە هەمانکاتدا هۆشداری دابوو بە ئێران کە هێرشی تۆڵە سەندنەوە نەکات، چونکە هێرشی دواتری ئیسرائیل زۆر توند و بە ئازار دەبێت، بەتایبەت ئەگەر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی بکوژرێن یان بریندار ببن".
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی کردەوە، ڕۆژێک پێش هێرشەکەی ئیسرائیل هۆشدارییەکی لەو بارەیەوە وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






