
تیمێکی خاچی سووری لوبنانی لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە ناوچەی تایر لە لوبنان بە مووشەکێک هێرش دەکاتە سەر خاچی سووری ئەو وڵاتە.
چی ڕوودەدات: ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتی 2024/10/29، سوپای ئیسرائیل تیمەکانی خاچی سووری لوبنانی لە باشووری وڵاتەکە کردە ئامانج. ئەم هێرشەی ئیسرائیل لەکاتێکدایە هەماهەنگی هەبووە لەگەل تیمەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ تیمەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: خاچی سووری لوبنانی ڕاگەیاند: دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی تایر لە باشووری لوبنان، تیمەکانیان بۆ هاوکاری کردنی بریندارەکان بەڕێکەوتوون، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەمووشەکێک هێرشیان کردووەتە سەریان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، دوو هەزار 710 کەس کوژراون و 12 هەزار و 592 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات یەک ملیۆن و 500 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






