
جێبەجێکردن و کارکردن لە پۆندێک لە هەرێمی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دروستکردنی پۆند بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قەیرانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی هەنگاوێکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی کابینەی نۆیەم، کار لەسەر ئەوە دەکرێت ڕێژەیان بۆ سەرووی 250 پۆند بەرز بکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: بۆ کەمکردنەوەی لێکەوەتەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاو و هەوا ڕێگریکردن لە قەیرانی ئاوی خاوێن، بەمەبەستی پەرەدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، ڕووبەڕووبوونەی لافاو، لە هەرێمی کوردستان 123 پۆند بۆ کۆگاکردنی ئاو دروستکراون کە بە ستانداردی ئەندازیاری و ژینگەیی و جیۆلۆجی، هاوکات 35ی پۆندی دیکە لەژێر جێبەجێکردندان.
لێدوانی فەرمی: سەبیحە حاجی، بەرپرسی بەشی بەربەستە خاکییەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "123 پۆند لە هەرێمی کوردستان تەواو بوون کە سنووری هەولێر، سلێمانی، دهۆک، سۆران، زاخۆ، گەرمیان و کۆیە دەگرێتەوە، 51 پۆندیان دەکەونە سنووری پارێزگای دهۆک."
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا 35 پۆند لە ژێر جێبەجێکردندان کە 26 هەولێر، دوو سلێمانی و حەوت لە دهۆکن، هەروەها پێشنیازی دروستکردنی 137 پۆندی دیکە کراوە لە کە 45 یان بۆ سنووری سلێمانی دەبێت، 27 هەولێر، 30 دهۆک، 16 گەرمیان، نۆ کۆیە، سێ زاخۆ و حەوت سۆران.
ژمارەکان وادەڵێن: ئەو پۆندانەی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکاندا دابەش دەبن:-
هەولێر: 35 پۆند
سلێمانی: 10 پۆند
دهۆک: 51 پۆند
زاخۆ: 8 پۆند
گەرمیان: 13 پۆند
کۆیە: 6 پۆند
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





