لە تورکیا دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانییەک پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەهێنێتەوە بەرباس
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-02

کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشووی تورکیا
ئاڤا نیوز
پرسی دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی جەهەپە لە ئیستەنبووڵ، جەهەپە توڕە دەکات و جارێکی دیکە پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە تورکیا دێننەوە بەرباس، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە هەڕەشەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات و لە پەیامێکیدا بۆ ئەردۆغان دەڵێت: ئێمە کاندیدمان بۆ هەڵبژاردن ئامادەیە، ئەی ئێوە کاندیدتان کێیە؟.
چیرۆکی سەرەکی: ئەم قسانەی ئۆزێل لە دوای ئەوە دێت کە سەرۆک شارەوانییەکی جەهەپە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستگیرکرا، لە کارەکەی دوورخرایەوە و قەیومێک لە شوێنی دانرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە هەڵبژاردنی داهاتوو بەهۆی تەواوبوونی تەمەنی یاسایی ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کاندید بکاتەوە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئاکپارتی لە دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە بوەستێتەوە، جگە لەوەش جەهەپە لە هەڵبژاردنی 31ـی ئادار پارتی براوە بوو، خۆی بە هێزی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دەبینێت.
لێدوانی فەرمی: ئوزگور ئۆزێل سەرۆکی پارتی جەهەپە ڕایگەیاند: پێویستە لەوە زیاتر کات بە فێرۆ نەدرێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، ئێمە کاندیمان ئامادەیە، ئاکپارتی کاندیدی کێ دەبێت؟ بەوەی ئەردۆغان ناتوانێت خۆی کاندید بکاتەوە، کام وەزیری ناوخۆ کاندید دەکەن؟
لەلایەکی دیکەوە: ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆک شارەوانی جەهەپە بە تووندی هەڕەشە لە ئاکپارتی دەکات و دەڵێت، "گەر ئێوە سەرقاڵی کێشە نانەوەن بۆ ئێمە، لێرە بەدواوە من باشتر سەرقاڵی ئێوە دەبم".
گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: دوێنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا داوای یاسایی لەسەر ئۆزێل و ئیمام ئۆغلو تۆمارکرد و داوای بڕی یەک ملیار دۆلار سزای پێبژاردنی کردووە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم پرسە ئاراستەی پرسی ئاشتیی لە تورکیا بۆ شەڕی نێوان جەهەپە و ئاکپارتی گۆڕی و ئەگەری هەڵبژاردنی پێشوەختەی زیاتر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە






