ئیسرائیل لەلایەن لوبنان بە ڕەتکردنەوەی ئاگربەست تۆمەتبار دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-02

نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان
ئاڤا نیوز
نەجیب میقاتی، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی هەوڵەکان بۆ ئاگربەستی لوبنان ڕەتدەکاتەوە، ئەمەش دوای هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری بەیرووت دێ، کە بەهۆیەوە 52 کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل مەودای هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی لوبنان فراوانتر کردووە، جارێکی دیکە گەڕەکی باشووری بەیرووتی کردووەتە ئامانج، هەموو ئەمانە مانای ئەوە دەگەیێنن کە ئیسرائیل هەوڵەکانەی ئاگربەست ڕەتدەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، 52 کەس لە هێرشەکەی ڕۆژی هەینی کوژراون، سوپای ئیسرائیل دەڵێت: هێرشەکە بۆ بە ئامانجگرتنی چەکدرانی حیزبوڵڵا بووە.
کاردانەوەکان: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل، یونیفیل دووپاتی دەکاتەوە کە پێگەکانی لە لوبنان دەمێنێتەوە و پنتاگۆنیش جێگیرکردنی توانای سەربازیی زیادە لە ناوچەکەدا ڕادەگەیێنێت.
گۆشەیەکی دیکە: وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئێران و هاوبەشەکانی، یان گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران، ئەم دۆخە بقۆزنەوە بۆ بەئامانجگرتنی تاک یان بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، ئەمریکا هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان دەگرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 34 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبییەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا






