ئیسرائیل هۆشداری دەداتە عێراق لەبەرامبەر زیادبوونی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-05
هێرشی مووشەکی بۆسەر ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
تادێت گرژی و ئاڵۆزیی ناوچەکە زیاتر پەرەدەسەنێت بەهۆی بەردەوامی هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەو گرووپە چەکدارانە خاکی عێراق بەکاردەهێنن بۆ هێرشکردنەسەر ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: لە دەستپێکی هەڵگیرسانی شەڕی غەززە و دواتریش شەڕی لوبنان، ئیسرائیل چەندین سەرکردەی سەربازی حیزبوڵڵا و حەماسی بەئامانج گرتووە، گرووپە چەکدارییە شیعیەکانیش خاکی عێراق بەکاردەهێنن بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و درۆن ئاڕاستەی پێگە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل بڵاویكردووەتەوە، ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا لە بەكارهێنانی خاكی عێراق لەلایەن گروپە چەكدارە پاڵپشتیكراوەكانی ئێرانەوە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپە چەکدارەکانی سەربە ئێران لە عێراق، بڕیاریانداوە هێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل فراوانتر بکەن، تەلئەڤیڤیش چەند جارێک هۆشدارییەکانی دووبارە دەکاتەوە و ئەگەر ئێرانیش خاکی عێراق بۆ هێرشکردن بەکاربێنێت، ئەوا هیچ دوور نییە ئەم وڵاتە بخزێتە ناو جەنگێکەوە کە ئێستا غەززە و لوبنان تێیدا دەسووتێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: دەوڵەتی فەڵەستین دروست نابێت
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی دووەم
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە





