
ئەلێكسی ناڤالنی- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
مردنی ئەلێکسی ناڤالنی، گەورە کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا کاریگەریی لەسەر ئۆپۆزسیۆن هەیە لە ڕووسیا، ئەوەش لەکاتێکدا ئۆپۆزسیۆن سەرقاڵی دروستکردنی تیمێکی گەورەن وخۆیان رێکدەخەنەوە.
ئێستا پووتین ڕکابەری بەهێزی نییە
ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ڕووسیا دەستیان پێکردووە، ڤلادیمیر پووتینی سەرۆکی ئێستای ڕووسیا کاندیدە بۆ سەرۆکایەتی داهاتووی ڕووسیا، تا ئێستا هیچ ڕکابەرێکێ نییە، تاکە کەسێک کە بە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیی سەرۆکی ڕووسیا دەناسرا، ئەلێکسی ناڤالنی بوو، بەڵام ئەویش لە زیندان مرد، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە بیر لە یەکڕیزی و یەکدەنگی بکەنەوە دژی پوتین.
پەنجەی تۆمەتەکان ئاراستەی پووتینن
ناوەڕاستی ئەم مانگە میدیاکانی ڕووسیا لە زاری گەورە بەرپرسانی زیندانی ڕووسیاوە ڕایانگەیاند، ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی گرووپەی بەرهەڵستکاری ڕووسیا و ئۆپۆزسیۆنی سەرسەختی پووتین لەزیندان گیانی لە دەستداوە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، سەرۆکی ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا سەرکۆنەی کارەکەیان کرد و دەستی تۆمەتیان بۆ پووتین ڕاکێشا.
ئۆپۆزسیۆن سەرقاڵی خۆ ڕێکخستنەوەیە
ناڤالنی کەسایەتیەکی کاریگەری هەبوو لە ناو شەقامی سیاسیی و ئۆپۆسیۆنی ڕووسیادا، بۆیە مردنەکەشی کاریگەریی گەورەی هەبوو لەسەر هەموو ئەو دەنگە ناڕازییانەی کە لەناوخۆی ڕووسیا و دەرەوەی ڕووسیا دەنگیان لێوەدەهات، دژی ڤلادیمیر پووتین، ئێستاش سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوە و دروستکردنی تیمێکی لۆبی بەهێزن.
لێدوانە فەرمییەکان
یەڤگینی نەسیرۆڤ، رێکخەری بزووتنەوەی ناڤاڵنی کە ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی و بەکۆکەرەوەی سەرەکیی دەنگە ناڕازیەکانی پووتین دادەنرێت دەڵێت: مردنی ناڤالنی کارەساتێکی گەورەیە، ئێستا دەمانەوێت سەرجەم دەنگە ناڕاییەکانی دژ بە پووتین کۆبکەینەوەو ببینە بەرەیەکی گەورە، لەڕاستیدا بەردەوام ئازارم دەدات کە دەبینم گەورەترین کەسایەتیمان گیانی لەدەستداوە.
رێکخەری بزووتنەوەی ناڤاڵنی دەشڵێت: خۆیان یەکدەخەنەوە، هەموو ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا لە دەرەوە و ناوەی وڵات دەکەنە یەک دەنگ، هانی خەڵکی دەدەن بچن بۆ هەڵبژاردن و بە دەنگی خۆیان سزای ڤلادیمیر پووتین بدەن و ڕێگری بکەن لەو کارە دوژمنکارانەی دەیکات لە وڵاتەکەدا.
ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا لە ئەوروپا، یەک دەنگە لەگەڵ یەڤگینی نەسیرۆڤ، لەبەر ئەوەی وەک ئەوان دەڵێن " کارەکانی پووتین سنووریان بەزاندووە و هەر دەنگێکی ناڕازیی هەبێت لە وڵاتدا بێدەنگی دەکات و ڕێگەنادات هیچ شتێک بکەن لە دەرەوەی دەسەڵاتە سیاسییەکانی خۆیدا بێت".
کوشتنێکی گوماناويی
یولیا ناڤاڵنایا، هاوژینی ئەلێکسی ناڤاڵنی دەڵێت: ڤلادیمیر پووتین هاوژینەکەمی کوشتووە.
هاوکات دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کریملن گوتی: تۆمەتەکانی هاوژینی ناڤاڵن، ناڕاستە.
کاریگەریی گیانلەدەستدانی ناڤالنی
ئەمە بووە هۆی ئەوەی دەنگی ناڕەزای دژی پووتین لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕوو لە زیادبوون بکات، ئێستا شەقامی سیاسیی ڕووسیا زۆر توڕەیە، بەڵام شەقام کۆنترۆڵکراوە، ئاستی ئاڵۆزیەکان زۆر بەرزبوونەتەوە، بەڵام هیچ شتێک نەکراوە کە ڕاستەوخۆ پووتین ناچار بکات بڵێت "ئێمە کارەکەمان کردووە".
دوو کەسی گرنگ کوژران
لەسەردەمی سەرۆکایەتی ڤلادیمیر پووتیندا، دوو کەسایەتی گرنگ لە ڕووسیا گیانیان لە دەستدا، ئەلێکسی ناڤالنی و یەگڤینی پریگۆژین، کەدەستی تۆمەت بۆ پووتین ڕاکێشرا و پوتینیش دەڵێت "ئێمە نەبووین".
هەموو شتێک کۆنترۆڵکراوە
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، هەموو شتێک لە ڕووسیا کۆنترۆڵکراوە، سۆشیاڵ میدیا، شەقامەکان، سایتەکان، تێلیگرام و پڕۆگرامەکان و تەنانەت هۆتێل و شوێنە گشتییەکانیش، هەر دەنگێکی ناڕازیی هەبێت دژی پووتین بانگ دەکرێت بۆ لێپرسینەوە و بەدواداچوونی وردی بۆ دەکرێت، تەنانەت ئەو گەشتیارانەی سەردانی ڕووسیا دەکەن لە ژێر چاودێری ورددان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ڕاپۆرت
- 22 کانوونی دووەم
چیرۆکی هێرشی حکومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 19 کانوونی دووەم
هەسەدە بڕیاری بەرگری داوە و لە حەسەکە شەڕێکی قورسە
- ڕاپۆرت
- 19 کانوونی دووەم
نوێترین خاڵی ناکۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق





