
وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و دۆناڵد ترەمپ، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، پیرۆزنایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات و چاوی لەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا قووڵتر ببنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوچوو، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژێردراوە و 66 ملیۆن و 972 هەزارو 759 دەنگی بەدەستهێناوە، کە ڕێژەی %51.2 دەنگەکان دەکات.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە پۆستیکی لە تۆڕی ئێکس دەڵێت، "پیرۆزبایی لە دۆنالد ترەمپ دەکەم بە بۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا، چاوم لەوەیە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئەمریکا قووڵتر بکەینەوە و پێکەوە کاربکەین بۆپێشخستنی ئاشتی وسەقامگیری لە ناوچەکە."
باکگراوند: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمریکا بەڕێوەچوو و کێبڕکێی توند لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس کاندیدی دیموکراتەکان هەبوو بۆ چوونە نێو کۆشکی سپی. لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لە 244 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەبوو و نزیکەی 130 هەزار ناوەندیش لە سەرتاسەری وڵات بۆ دەنگدەران تەرخانکرابوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 58 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





