ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق: فەرمانی دەستگیرکردنەکەی ترەمپ بەسەر نەچووە
- عێراق
- 2024-11-06

دیمەنی باڵەخانەی دادگای فیدڕاڵی عێراق لەگەڵ فەرمانی دەستگیرکردنی ترەمپ
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کار بەو فەرمانە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لە 3-1-2020، ئەو کاتەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بوو، لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا، ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.
دوای ساڵێکیش لە ڕووداوەکە ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دۆناڵد ترەمپ دەرکرد.
چی ڕوویدا: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریداوە وتاری سەرکەوتنی پێشکەش کرد و خۆی وەکو 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ناساند.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق تایبەت لەبارەی فەرمانی دەستگیرکردنەی ترەمپ، تایبەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: فەرمانی دەستگیرکردنەکە ڕەوایەتی هەر ماوە و هەتا ئێستاش هەر کاری پێدەکرێت، چونکە مافی کەسی بەسەرەوەیە کە خانەوادەی ئەبو مەهدی موهەندیسە، لەبەردەم دادگاکانی عێراق سکاڵایان تۆمارکردووە.
لە لایەکی دیکەوە: ئەو سەرچاوەیەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەو فەرمانە گوتی: لە یەک حاڵەتدا کار بەو فەرمانە ناکرێت، ئەویش ئەگەر سکاڵاکار لە داواکەی پاشەکشە بکات، بەپێی یاسای عێراقی ئەگەر کەسێک پاشەکشەی لە داواکەی کرد مافی ئەوەی هەیە داوای قەرەبوو بکات. تەنیا لەو ڕێگەیەوە ئەو تاوانە لەسەر ترەمپ لادەچێت، هاوکات حکومەتی عێراقیش سازش لە مافی خۆی بکات، چونکە تاوانەکە لەسەر خاکی عێراق کراوە پێشێلی سەروەریی خاکی عێراق کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






