دەیان زەمالەی بەخۆڕایی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕاگەیێنران
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

دیمەنێک لە مەیدانی سووری مۆسکۆ
ئاڤا نیوز
حكومەتی هەرێمی كوردستان 70 زەمالەى خوێندنی بەخۆڕایی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ڕووسیا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان زانكۆكانیان، ساڵانە وڵاتی ڕووسیا دەیان زەمالەی خوێندنی باڵا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی مامۆستایان و فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، هەر كەسێك ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی ڕووسیا هەبێت و مەرجی پێویستی تێدا بێت، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات.
ئەوەی پێویست بیزانیت: وەزارەتی خوێندنی باڵا خوازیاران ئاگاداردەكاتەوە، كە بەهۆى ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ماڵپەری زەمالەکە دەبێت، هیچ فایلێکى لەبەردەستدا نابێت تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تاوەکو دەرچوونی ئەنجامەکان، بەهیچ شێوەیەک پێشکەشکار سەردانی وەزارەت نەکات. هاوکات کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەڕێگەی لینکێكی تایبەتەوه پێشكەش بكات.
مەرجەكانی پێشكەشكردن: پێشكەشكار بۆ خوێندنی بەكالۆریۆس دەبێت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت و لە هیچ دامودەزگهیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزرابێت. پێشكەشكار بۆ پسپۆڕيی پزیشکی، دەبێت کۆنمرەی پۆلی 12ى زانستی لە (85%) کەمتر نەبێت، ئەو پێشكهشكارانهشى کە داواکاری بۆ پسپۆڕيی ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدهى زانستیيان لە (80%) کەمتر نەبێت، هەروەها ئەوانهشى کە داواکاری بۆ پسپۆڕيی ئەندازیاری پیشکەش دەکەن، دەبێت کۆنمرەی پۆلی دوازدهى زانستیيان لە (75%) کەمتر نەبێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگهکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت لانیكەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لەپاش بەدەستهێنانی دوایين بڕوانامە. هەروەها بۆ خوێندنی ماستەر کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) و بۆ خوێندنی دكتۆراش كۆنمرەی لە (70%) کەمتر نەبێت. دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری پێشکەش بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 3 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەقامەکانی شاری سەدر لە بەغدا خاڵین لە دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیاکانی ئیسرائیل: ڕێککەوتنی غەززە واژۆ دەکرێت و ترەمپ دەچێتە میسر
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسپانیا گەمارۆی چەک دەخاتە سەر ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم