
دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ڕزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور
ئاڤا نیوز
قایمقامی قەزای شارەزوور هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی سكچوون و ڕشانەوە لەنێو دانیشتووانی قەزاكە ئاشكرا دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی هەزار و 500 كەس لە دانیشتووانی قەزای شارەزوور كە زۆرینەیان منداڵن، تووشی سكچوون و ڕشانەوە بوونە و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارەزوور .
لێدوانی فەرمی: ڕزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی سلێمانی سەردانی شارەزووریان كرد و بەدواداچوونیان بۆ هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە كرد، لە ئەنجامدا %80 یەكلابووینەتەوە لەوەی كە هۆكارەكە پیسبوونی ئاوی خواردنەوەیە.
لەلایەكی دیكەوە: قایمقامی شارەزوور ئاماژەی بە ئەوەش دا، بەهۆی لافاو و بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی قەزاكە پیس بووە، ئەمەش بووەتە هۆی تۆماركردنی سەدان حاڵەتی تووشبوون بە سكچوون و ڕشانەوە، ڕێنمایی دانیشتووانی شارەزووریشی كرد تاوەكو چارەسەركردنی گرفتەكە، ئاوی خواردنەوەی ماڵەكانیان بكوڵێنن ئینجا بۆ خواردن و خواردنەوە بەكاریبهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات






