
پارچە زەوییەکی بەتاڵ لە شاری هەولێر کە دابەش کراوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێبگەیێنرێت، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات و لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار پارچە زەوی دیکە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان فراوان دەکرێت و ژمارەی ئەوانەی زەوییان پێدەدرێت لە 200 هەزارەوە بۆ 350 هەزار کەس زیاد دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە ئاڤا میدیای گوت، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییان خێرا کردووە، بەشێوەیەک ڕۆژانە لە 08:30 خولەکی بەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر 09:00ی شەو فایلەکان ڕێک دەخرێن و ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەم ڕۆژانە دەستپێدەکات، لەمەدوا هەرجارەو تیروپشک بۆ دەیان هەزار ناو دەکرێت و چیتر تیروپشک کردن بۆ هەزار و دوو هەزار و سێ هەزار ناو نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: وەک سەربەست مەولوود دەڵێت لە ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوودا بەلایەنی کەمەوە لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک تیروپشک بۆ 30 هەزار ناو دەکرێت، واتە هەر پارێزگایەک 10 هەزار کەس.
ژمارەکان وادەڵێن: سەرەتا بڕیار بوو زەوی بە نزیکەی 200 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین بدرێت، بەڵام نزیکەی 400 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە، لەو ژمارەیە نزیکەی 350 هەزار کەس مەرج و ڕێنماییەکان دەیانگرێتەوە. سەربەست مەولود دڵنیایی دا لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەتوانرێت پارچە زەوی زیاتر ئامادە بکرێن، بۆیە هیچ فەرمانبەرێکی شایستە بێبەش نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





