جەمیل بایک لەبارەی پرۆسەی ئاشتی: ئۆجەلان هەر بڕیارێک بدات پێیەوە پابەند دەبین
- کوردستان
- 2024-11-09

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کەجەکە
ئاڤا نیوز
هاوسەرۆکی کەجەکە لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا دەڵێت، نوێنەری ئەوان ئۆجەلانە و ئەو کەسەیە موخاتەبی چارەسەری پرسی کورد دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێشخەرییەکەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە مانگی ڕابردوودا بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە توکیا و باکووری کوردستان، ئەم پرسە قسەی جیاوازی لەبارەوە دەکرێت، یەکێک لە کارەکتەرەکانیش لەم پرسە پەکەکەیە.
لێدوانی فەرمی: جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا بۆچوونی خۆی سەبارەت بەم پرسە دەخاتەڕوو و دەڵێت، ئەگەر تورکیا دەیەوێ پرسی کورد چارەسەر بکات، دەبێت سەرەتا لە هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان دەستپێبکات.
جەمیل بایک پێیوایە "ئەگەر تورکیا بیەوێ پرۆسەی ئاشتی بچەسپێنێت، نابێت درێژە بە گۆشەگیری سەر ئۆجەلان بدرێت، بەڵام پێناچێت تورکیا ئامانجێکی بۆ چارەسەر هەبێت، ئەگەر وابووایە سزای دیسیپلینی نوێیان بۆ ئۆجەلان نەدەبڕیەوە". جەختیش دەکاتەوە کە گرفتێک هەیە و بەرپرسانی تورکیا و قسە و کرداریان وەکو یەک نییە.
باکگراوند: ڕۆژی 23ی مانگی ڕابردوو دوای 43 مانگ عومەر ئۆجەلان، برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی ئیمرالی کرد و چاوی بە ئۆجەلانی مامی کەوت. ئۆجەلان بە برازاکەیدا پەیامێکی نارد و وتی: "ئەگەر هەلومەرجەکان بڕەخسێنرێن دەسەڵاتی تیۆری و پراکتیکیی هەیە ئەم ململانێ تووندوتیژییە بگوازێتەوە بۆ زەمینەی یاسایی و سیاسی.
بابەتی ستراتیژی: سهبارەت به پشتیوانیكردنى ههر بڕیارێك ئهگهرهات و ئۆجهلان دهریكرد جەمیل بایک دەڵێت: "وەکو چەندینجار دووبارەمان کردووەتەوە، نوێنەری ئێمه لە هەموو بوارێکەوە ئۆجەلانە و ئەو کەسەیە کە موخاتەبی چارەسەری پرسی کورد دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





