قەتەر لە نێوەندگیریکردنی نێوان ئیسرائیل و حەماس کشایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تشرینی دووەم

دوایین سەردانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ قەتەر کە لە فڕۆکە دادەبەزێت و لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێدەکرێت
ئاڤا نیوز
قەتەر ڕۆڵی خۆی وەک نێوەندگیری نێوان ئیسرائیل و حەماس سەبارەت بە ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست لە کەرتی غەززە هەڵپەسارد.
لێدوای فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند "قەتەر 10 ڕۆژ لەمەوبەر لە میانی دوایەمین هەوڵ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، لایەنەکانی لەوە ئاگادار کردووەتەوە کە ئەگەر لەم گەڕەدا ڕێککەوتن نەیەتە ئاراوە، ئەوا هەوڵەکانی خۆی بۆ نێوەندگیریی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەوەستێنێت."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: قەتەر دەڵێت، "هەرکات حەماس و ئیسرائیل ویستی خۆیان بۆ دانوستان نیشان دایەوە، ئەویش دەست بە نێوەندگیری دەکاتەوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایانگەیاندبوو، دوای ئەوەی حەماس دوایەمین پێشنیازەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانی ڕەتکردەوە، واشنتن چیدیکە ئامادە نییە لەگەڵ بەرپرسانی حەماس لە قەتەر کۆببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی دەرکردنی بەرپرسانی حەماس لە وڵاتەکەی، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "هەواڵەکانی پەیوەست بەوەی کە ئەمریکا داوای لە قەتەر کردبێت حەماس لەو وڵاتە دەر بکات، ورد و درووست نین". بەرپرسانی حەماسیش ڕایانگەیاندووە، هەواڵەکە دروست نییە و هیچ داوایەکی لەو چەشنەیان ئاراستە نەکراوە.
ئەمەش بزانە: ساڵی 2012 و لەسەر داوای باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەوکاتی ئەمریکا، حەماس نووسینگەیەکی لە قەتەر کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هۆشداریی دەداتە حەماس ئاگربەست پێشێل نەکات
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
هەولێر سوود لە ئەزموونی دیجیتاڵیی ئەبوزەبی وەردەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە
25 خولەک لەمەوپێش
فەیسبووک سەنتەرێک بە زمانی کوردی دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ ڕاوکردنی باڵندەی شاهین دەکات لە کوردستان
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ 38 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی تایەر تۆفیق تێدەپەڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر هونەرمەندان دابەشدەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 20 تشرینی یەکەم
ترەمپ: ئاگربەستی غەززە بەردەوامە
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم
سیسی پەیامێکی نوێ سەبارەت بە غەززە ئاراستەی ترەمپ دەکات
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم
دژی گرانی و نهبوونی له ئێران چهندین خۆپیشاندان بەردەوامە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 تشرینی یەکەم
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
- هەواڵ
- 19 تشرینی یەکەم
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی غەززە