
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە تاران
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 10-11- 2024، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هیوا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگاى ئاسايشى هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان عێراق و ئێران دێت، هاوکات گفتوگۆکردن لەسەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئامانجێکی دیکەی سەردانەکەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لەم سەردانە بۆ تاران، دوێنێ لە بەغداد قاسم ئەعرەجی چاوی بە ڕاوێژكارێكی سەربازی ئێران كەوت بە ناوی لیوا مەجید قلی پور، لە دیدارەکە باسیان لە بابەتی كۆنترۆڵی سنوورەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كردووە، لە میانەی گفتوگۆکەیان ئەعرەجی پێی گوتووە، عێراق دژی ئەوەیە ئاسمانی وڵاتەكەی بۆ هێرشكردنەسەر ئێران بەكاربهێنرێت، کە مەبەستی هێرشەكەی ئەمدواییەی ئیسرائیل بوو بۆسەر ئێران.
باکگراوند: ئەمساڵ ساڵی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و تاران بوو، هەرێمی کوردستان هاوشانی عێراق پابەندبوونی کرداری بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ناوە، لەو چوارچێوەیەشدا بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکان دوورخراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە بەزربوونەوە بەردەوامە
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
بڕینی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
4 کانوونی دووەم

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
4 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کانوونی دووەم
سعودیە کۆنگرەیەک بۆ لایەنەکانی باشووری یەمەن ڕێکدەخات






