
شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری پارێزگای سلێمانی نزیکەی دوو هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان دابەشکرا، ئامادەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەم نزیکەی شەش هەزار کەس زەوی وەربگرن.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەردەوامی هەیە، لە 10 ڕۆژی داهاتوودا لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تیروپشک بۆ هەزاران ناو دەکرێت، لە پارێزگای سلێمانی سەرووی 20 هەزار زەوی جیاکراونەتەوە بۆ ئەوەی زەوییان پێبدرێت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت، "ناوی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی کارەبا و کار گەڕاوەتەوە و نزیکەی 6 هەزار کەس تیروپشکی وەرگرتنی زەویان بۆ دەکرێت، لە هەر سێ ناوچەى سوتکە، تانجەڕۆ و تاسڵوجە زەوییەکان دابەشدەکرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، "دابەشکردنی زەوی لە سنووری سلێمانی بەردەوامە، چاوەڕێین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان ناوی فەرمانبەران بنێرن بۆ ئەوەی زەویی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی ماون دابەش بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، باسی لەوەشکرد: لە سنووری پارێزگای سلێمانی 25 هەزار پارچە زەوی جیاکراوەتەوە و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێن.
ئەمەش بزانە: لە قۆناغی دووەمدا، لە هەر پارێزگایەک بەلایەنی کەمەوە تیروپشک بۆ دابەشکردنی 10 هەزار پارچە زەوی دەکرێت، ئێستا وردبینی و پێداچوونەوە بە فۆرمی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، خوێندنی باڵا و چەند وەزارەتێکی دیکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





