
محەممەد حاجی مەحموود و عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی برای
ئاڤا نیوز
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوای ڕادەستکردنی خانووی عەبدوڵڵا حاجی مەحموود لەلایەن ئاسایشەوە بە محەممەدی برای لە گوڵەخانە، شۆفڵ و حەفارە براون بۆ ئەوەی بڕووخێنرێن.
وێنە گەورەکە: ماوەی 11 مانگە ناکۆکی کەوتووەتە نێوان محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵڵای برای کە ئێستا وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانە و پێشتر جێگری بوو. ناکۆکییەکەیان تەنانەت ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و لە هەڵبژاردنیش بە جیا بەشدارییان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای شەڕەکەی گوڵەخانە کە شەوی 04-04-2024 لەنێوان هێزەکانی سەر بە عەبدوڵڵای حاجی مەحموود و پاسەوانەکانی محەممەدی برای ڕووی دا، خانووی عەبدوڵڵا لەلایەن ئاسایشەوە چاودێری دەکرا، دوێنێش ڕادەستی محەممەدی حاجی مەحموود کرا.
زانیاریی زیاتر: محەممەد حاجی مەحموود ئەمڕۆ هەوڵی ڕووخاندنی خانووەکەی داوە و شۆفڵ و حەفارەی بردوون، بەڵام دواتر کارەکە ڕاگیراوە. ئێستاش هێزێکی زۆر لە دەورووبەری خانووەکە جێگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی سۆسیال دیموکرات بە ئاڤای گوت، "سەرەتا پێشنیازی ڕووخاندن هەبووە، بەڵام دواتر بۆچووونێک هەبووە بکرێتە نەخۆشخانە، تاوەکو ئێستاش بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە چی لێبکرێت."
بۆچوونی بەرامبەر: کەسێکی نزیکی عەبدوڵڵای حاجی مەحموود بە ئاڤای ڕاگەیاند: "بابەتەکە دەستی لایەنێکی ناوخۆیی لەپشتە و دەیانەوێت کێشەکان قووڵتر ببنەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 14 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





