لە ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێک کرایە ئامانج و سێ کەس گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-12

دیمەنێکی ڕۆژئاوای کوردستان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند: "لایەنە دوژمنکارەکان" لە ڕێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە کە پێدەچێت لە دوورەوە تەقێنرابێتەوە، تەقینەوەیەکیان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی سەر بە خانەی بریندارانی جەنگ لە جۆری هۆندای لە گەڕەکی ساڵحییە لە نزیک فەرمانگەی ئاوی شاری حەسەکە ئەنجامدا
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند: ڕێگەی بۆمبێکی چێنراوەوە ئۆتۆمبێلێکمان تەقێنراوەتەوە، بەهۆیەوە سێ ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، دەستبەجێ لەگەڵ تەقینەوەکە گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: ئاسایشی خۆسەر دەڵیت: "هێزەکانمان بە هەموو پێداگرییەوە بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ ئەم کارە تیرۆرستییە ترسنۆکانە تاوەکو بکەرەکانی دەدۆزرێنەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





