وەزیری بەرگریی تورکیا: ترەمپ دەتوانێت هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-13

یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا
ئاڤا نیوز
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا باس لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لە سووریا دەکات و دەڵێت، "ترەمپ دەتوانێت ئەو کارە بکات".
وێنە گەورەکە: دوای سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاتووەتە ئاراوە.
لێدوانی فەرمی: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە وەڵامی پرسیارێک دەربارەی نیازی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا گوتی، "لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەیدا، ترەمپ سێ جار فەرمانی بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەرکرد''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: "من هەستدەکەم ئەمجارەش ترەمپ بە تووندی لەسەر ئەم بابەتە دەوەستێت، دەتوانێت سەربازە ئەمریکییەکان لە سووریا و ناوچەکە بکشێنێتەوە"، یەشار گولەر وای گوت.
زانیاریی زیاتر: گولەر پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە بە ئەرێنی ناودەبات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەرەوپێشچوونی باش لەوبارەیەوە هەیە و چەند گرێبەستێکیش سەبارەت کڕینی چەندین کەلوپەلی سەربازیی واژۆکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






