
ئاڤا نیوز
نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان فۆرمی بوون بە 'بژمێر'ـیان لە پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان پڕکردووەتەوە، دەستەی ئاماریش ناوی وەرگیراوەکان بڵاو دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە 'بژمێر'ـیان پڕکردبووەوە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە 19 هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە، بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی، شوێنی جوگرافی، قەرەبالغی دانیشتووان، شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەرەک یان گوند دەستنیشانکراون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ئەو ناوانەی کە دەرچوون، لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەمشێوەیەن:
هەولێر: حەوت هەزار و 487 بژمێر
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: هەزار و 180 بژمێر.
سلێمانی: چوار هەزار و 625 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: هەزار و 304 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 869 بژمێر.
پارێزگای دهۆک: دوو هەزار و 906 بژمێر.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 706 بژمێر.
ئەمەش بزانە: ئەو کارمەندانەی ناوەکانیان دەرچووە، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
دۆخی حەزرەمەوت لە یەمەن بەرەو ئاڵۆزی دەچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ تاران: خۆپیشاندەران مەکوژن ئەگینا دێین بۆتان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بە ئەگەری زۆر سبەی ڕێگای هەیبەت سوڵتان دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگای پێنجوێن – سلێمانی داخرا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی 70 ماڵە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک سەرهەڵدەداتەوە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی کەرکووک دانپێدانانی بکوژانی ئافرەتێک بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری کارەبای سۆران: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی ڕێگای هەولێر - سۆران چارەسەر کرا






