گرفتی ڕێگای هەولێر - سۆران چارەسەر کرا

شەیری بکە لە:
گرفتی ڕێگای هەولێر - سۆران چارەسەر کرا

دیمەنی پاککردنەوەی ڕێگاکان لە بەفر لەلایەن تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی شەپۆلێکی بەفربارین ئاستەنگی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سۆران - هەولێر دروست بوو، لەلایەن تیمەکانی ڕێگاوبانی سۆران گرفتەکە چارەسەر کرا و ئێستا هاتووچۆ ئاساییە.

وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە هەندێک ناوچە دروست بوو، تیمەکانی ڕێگاوبان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگاکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، تیمەکانی بەفرڕاماڵینی سەر بە شارەوانی سۆران و تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بەردەوامن لە کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان و لە ئێستاشدا رێگەی ناو گەلی عەلی بەگ کرایەوە و ئاستەنگی هاتووچۆ نییە،  ئامێری زیاتر بۆ پاککردنەوەی ڕێگاکان دابین کران و کۆمپانیای البیئە هاوکاری تیمەکان بووە.

هاوکات سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەرجەم تیمەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی 24 کاتژمێر لە ئامادەباشیدا بن لە هەر حاڵەتێکی گیرخواردندا پەیوەندی بە هێلی گەرمی شارەوانی 07519798821 بکەن.

داوا لە هەموو هاووڵاتیان دەکەین کە هاوکار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆ نەکەن، بۆ ئەوەی  تیمەکانمان کارەکانیان بە باشی و خێرایی ئەنجام بدەن و ڕێگەکان بە تەواوی پاک بکرێنەوە، چونکە شەپۆلی بەفربارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ