
دیمەنێک لە کەرتی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر کە زەوییەکی فراوان و بەتاڵە - وێنە محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران فراوان دەکرێت، تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر 27 هەزار پارچە زەوی ئامادەکراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە لەم ڕۆژانە قۆناغی دووەمی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێبکات، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گەیشتووەتە ئەو ڕاستییە کە دەبێت پرۆسەکە فراوان و خێرا بکرێت، بۆیە لە قۆناغی دووەم دوو ئەوەندەی قۆناغی یەکەم زەوی ئامادەکراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ شەممە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لە سنووری 17 شارەوانی کە ههموو قهزا و ناحیهكانی سنووری پارێزگای ههولێر دەگرێتەوە، زیاتر له 27 ههزار پارچە زهوی ئامادەن بۆ دابهشكردن، لە ئایندەیەکی نزیک پرۆسەکە دەست پێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە سنووری دهۆک 20 هەزار پارچە زەوی و لە سنووری سلێمانیش شەش هەزار پارچە زەوی نوێ ئامادەکراون، بەم نزیکانە لە سنووری ئەو دوو پارێزگایەش تیروپشک بۆ دابەشکردنیان دەکرێت.
باکگراوند: لە قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی 16 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە تەواوی هەرێمی کوردستان زەوییان وەرگرت، بە کۆی گشتیش زەوی بە نزیکەی 350 هەزار کەس دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





