ئاڤا نیوز
لە هەولێر پڕۆسەی سەرژمێری دانیشتووان بەشێوەی مەیدانی دەستپێکرد، تیمەکانی بژمێر دوای ڕاهێنان کردن، دەستیان بەکارەکانیان کرد و لە دەرگای هەموو ماڵێک دەدەن، بە تابلێتەکەی دەستیان زانیارییەکان تۆماردەکەن و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە دەینێرن بۆ داتاسەنتەر، بەمەش بۆ یەکەمجارە سەرژمێری بەم شێوەیە بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیپێکردووە و ڕۆژانی 20 و 21ی ئەم مانگە قۆناغی کۆتایی بەڕێوەدەچێت.
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی سەرژمێریی لە هەولێر کە ژمارەیان 10 هەزار بژمێرە بەوردی زانیارییەکان لەسەر ژمارەی ئەندامانی خێزان وەک قۆناغی یەکەمی پڕۆسەکە وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: تابلێتەکان پڕۆگرامی تایبەت بەو کارەیان تێدایە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە پاڵپشتی دەکرێن، پرۆگرامەکان پێشتر لە وڵاتانی دیکە بۆ ئەو مەبەستە کاریان پێکراوە داتا و زانیارییەکان بەشێوەیەکی بەهێز لەدەستی هاککەران دەپارێزن.
بابەتە سترایژییەکان: یەکێک لە ئامانجە گەورەکانی سەرژمێری دانیشتووان؛ گەشەپێدانە ئەمەش لە ڕێگەی لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئامار و داتا و زانیارییەکان، دواجار بەرچاوی هەمووان ڕوون دەکاتەوە کە چۆن چارەسەری کێشەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بدۆزنەوە بەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر پێشکەوتنی ئەو وڵاتە بەشێوازێکی ڕێکخرا و زانستیانە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






