
دیمەنێکی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە ئاسمانەوە، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
شارەوانی هەڵەبجە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئەو پارێزگایە، ئامادەسازی بۆ دابەشکردنی زەوی دەکات، هاوکات سەرقاڵی دامەزراندنی کارمەندن بۆ لیژنەکان و دانانی نەخشەی کەرتی زەوییەکان.
وێنە گەورەکە: لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەزاران پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشكراون، بەهۆی نەبوونی زەوی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە قۆناغی یەکەمی دەستی پێنەکردووە، بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زیاتر لە 15 هەزار فەرمانبەر و خانەنشینی سنووری ئەو پارێزگایە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی شارەوانیی هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لیژنەکان پێکهێنراون و لە قۆناغی یەکەم بڕیار لەسەر ئەو شوێنانە دەدەن کە بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پێشنیازکراون، لە هەنگاوی دواتر زەوییەکان جیا دەکرێنەوە."
زانیاریی زیاتر: ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەرانی هەڵەبجە دابەش دەکرێن، دەکەونە دەرەوەی سنووری پارێزگاکە، ناوچەکانی عەبابەیلێ، جەلیلە، نێوان ناحیەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
11 تشرینی یەکەم
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نۆژهنكردنهوهى یاریگای فرانسۆ هەریری له ههولێر تەواو بوو