بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچە مووشەکێک لە ئیسرائیل پێنج کەس بریندار بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-18

شەقامێکی تێلئەڤیڤ کە پارچەکانی مووشەکێکی لێکەوتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە تێلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل پارچەکانی مووشەکێک کەوتنە خوارەوە و بە هۆیانەوە پێنج کەس بریندار بوون و ئاگریش لە ناوچەیەکی بازرگانی لە ناوەڕاستی تێلئەڤیڤ کەوتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان دەستی پێکردووە، لەو کاتەوە چەند جارێک تێلئەڤیڤ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ئیسرائیل لەلایەن حیزبوڵڵاوەو بۆردوومان کراوە، هاوکات ماڵی بنیامین نەتانیاهۆش کراوەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: کەناڵی 12ـی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکەکەوە کارەبای چەند ناوچەیەکی تێلئەڤیڤ پچڕاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی ئیسرائیل بە هۆی ڕووداوەکەوە داوای کردووە دانیشتوانی تێلئەڤیڤ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ئەمەش لە ترسی بۆردومانی دیکەی موشەکی.
ئەمەش بزانە: هێشتا دیار نییە کە مووشەکەکە لە کوێوە ئاراستە کراوە و هیچ کەس و لایەنێکیش دەستبەجێ بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ نەگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





