زانیاریی نوێ لەبارەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 2024-11-19

گردبوونەوەی دەرچووانی دانەمەزراو و داواکاریان هەیە بۆ دامەزراندنیان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسراوێکی فەرمی داوایەک ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی دەکات، بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر میلاکی حکومەت و بەپێی دوو بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2018ەوە پرۆسەی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان وەستاوە، ئەوکات هەزار و 300 دەرچووی ساڵی خوێندنی 2016-2017 دامەزرێنران، ئەمساڵیش بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی، دامەزراندن دەستپێکردووەتەوە و سێ یەکەمەکانی ساڵانی 2017-2018 تاوەکو 2022-2023 دادەمەزرێنرێن.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمیی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە بەغدا، داوای چاوپێکەوتنی شاندێک لە ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لەگەڵ سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بە مەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و سێ یەکەکەمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: مانگی ئابی ڕابردوو ناوی 13 هەزار قوتابی کە سێ یەکەمی شەش ساڵی خوێندنن، لە زانکۆ و پەیمانگەکان ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرا، دوای پڕۆسەی بایۆمەتری ناوی 10 هەزار کەس ماوەتەوە، ئێستا لیستەکە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە، ئەوانیش دووبارە وردبینی لە لیستەکە دەکەن و ئینجا بڕیاری دامەزراندنیان دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ 'پێشانگای دەلال' بۆ هەلی كار کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

حكومەتی ئەڵمانیا پشتیوانیی ئەنجامدانی یاریی دۆستانەی نێوان دهۆك و شتوتگارت دەكات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دادگاییکردنی فەزڵ شاکر بۆ مانگی شوبات دواخرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە لاهای باس لەو تاوانانە دەکرێت کە بەرامبەر بە کورد کراون
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
لە زاخۆ 'پێشانگای دەلال' بۆ هەلی كار کرایەوە






