
بینای وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕێنمایی و خزمەتگوزاریی تەندروستیی بۆ کارئاسانی و خزمەتکردنی هاونیشتمانیان لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری، جەخت لەسەر چەند خاڵێک دەكاتەوە و چەند بڕیارێکیش دەدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی پشووی سەرژمێری، لە کاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوە دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان، هاوكات لیژنەیەكی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتیی گشتی و نەخۆشخانەکان پێكدەهێنرێت، هەوەرها دەبێت پزیشكانی پسپۆر، نیشتەجێی دێرین و خولاو، پەرستار و کارمەندانی تەندروستی پابەند بن بە دەوامی ئێشکگری.
لەلایەكی دیكەوە: وەزارەتی تەندروستی بڕیاری داوە كە ئەمبوڵانسەكان بە باشی ئامادە بكرێن و گاز و بەنزینیان بۆ دابین بكرێت، هاوكات نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوە دەبن و هەموو سەردان و زانیارییەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار دەكرێن، هەروەها سەنتەرەكانی پێدانی چارەسەری كیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە بە شێوەی ئێشگكری كراوە دەبن.
ئەوەش بزانە: بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تیمەكانی فریاگوزاری و هێڵی 122 بەردەوام دەبن لە ئەرك و كارەكانیان بە شێوەی 24 كاتژمێری، هاوكات دەبێت دابینكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتێک ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنان و نووسینگەی سوودانی دەکرێت
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
سوودانی بڕیارێکی پێشووی تایبەت بە هێزە ئەمنییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلانی ترەمپ بۆ ئاگربەستی ئۆکراینا دەگاتە دەست زێلێنسکی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بومەلەرزەیەک بەنگلادیشی هەژاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
20 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی کۆڵبەران لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕێکدەخرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆتری زاجل گرانترین كۆتری كوردستانه و نرخهكهى دهگاته 50 ههزار دۆلار






