
بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە هەرێمی کوردستان، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر دەڵێت بە سێ هۆکار قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان پێنج ڕۆژ دوا دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەنیا یەک قۆناغی ماوە، ئەویش تۆمارکردنى تایبەتمەندییە کەسى و خێزانییەکان و 70 پرسیارەکەیە و تاوەکو 20-12ی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ڕاگەیاند: "لە هەرێمی کورستان بە گشتیی و لە هەولێر بەتایبەتی پرۆسەی سەرژمێری بەسەرکەتوویی بەڕێوەچوو، قۆناغی سێیەم لە عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوادەکەوێت".
هۆکارە زانراوەکان: لە هەرێمی کوردستان بژمێرەکان دەچنەوە خولی ڕاهێنان، دوو هۆکاری دیکەش کێشەی تەکنیکی و دواکەوتنی تەرخانکردنی پارەن بۆ هەرێمی کوردستان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: پێشبینی دەکرێت بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەکە، تەواوبوونیشی بەراورد بە عێراق دوابکەوێت، بەڵام دڵزار حەمەساڵح دەڵێت ئەگەر پرۆسەکە لە وادەی دیاریکراودا تەواو نەکرێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت داوای درێژکردنەوەی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
23 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن