14 مەرج لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست
- کوردستان
- 2024-11-24

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان 14 بڕیار لەبارەی بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ دامودەزگاکان دەگشتێنێت، لە یەکێک لە ڕێنماییەکاندا هاتووە کە فەرمانبەران بەو بڕوانامەیە بە هەمیشەیی دەکرێن کە پێی کراونە گرێبەست، پێش یان پاش ئەو پرۆسەیە هیچ بڕوانامەیەک هەژمارناکرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەرانی گرێبەست هەیە و 7%ی كۆی گشتیی مووچەخۆرانی شارستانی پێكدێنن، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر بە گرێبەستکردنیان داوە و بەهەمیشەییکردنیان لەسەر میلاکی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
بڕیارەکان چین: ئەو بڕیارانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لەبارەی بەهەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندوویەتی لە 14 خاڵدا چڕ دەبنەوە.
1.ڕەچاوکردنی سرووشتی ئەو خزمەتگوزارییانەی فەرمانبەرەکە پێشکەشی دەکات، بوار بەهەمیشەیی کردنی دەدات. واتا سرووشتی کارەکە وا بخوازێت لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت.
2.کار بەو بڕوانامەیە دەکرێت کە پێی کراونەتە گرێبەست، پێش یان پێش بە گرێبەستکردنیان کار بەهیچ بڕوانامەیەکی دیکە ناکرێت.
3.پێویستە فەرمانبەرەکە بەلایەنی کەمەوە سێ ساڵ خزمەتی هەبێت و خزمەتی گرێبەستی لە 18 ساڵییەوە دەستپێدەکات.
4.هەر فەرمانبەرێک بە هەمیشەیی بکرێت، پێویستە لە فەرمانگەکەی ڕاژەی هەبێت.
5.ڕەچاوی تەمەنی بکرێت، واتا حیسابی ئەوە بکرێت کە بتوانێت 20 ساڵ خزمەت بکات.
6.دەبێت لە کاتی دامەزراندن 18 ساڵی تەواو کردبێت.
7.مەرجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە فەرمانبەرەکە دامەزراندنی بە گرێبەست و بەهەمیشەیی کردنی پەسەند کرابێت.
8.دوای بەهەمیشەیی کردنی نابێت تاوەکو سێ ساڵ داوای گواستنەوەی ڕاژە بکات.
9.پێویستە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
10.هەر فەرمانبەرێک کرا بە هەمیشەیی گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و کەس لە شوێنی دانانرێت.
11.دەبێت سەرجەم مەرجەکانی هاتوو لە یاسای ڕاژەی شارستانی ژمارە 24 ساڵی 1960ی بەرکار لە هەرێمی کوردستان تێیدا جێبەجێ بکرێت.
12.پێویستە لە پڕۆسەی بایۆمتری خۆی تۆماربکات و UPNی هەبێت.
13.ئەوانەی ئەو خاڵانەی سەرەوە دەیانگرێتەوە پێویستە لەسەر وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە لیست دوای وردبینی ئاراستەی وەزارەتی دارایی بکات.
14.بەڕەچاوکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەرجەم خاڵەکانی سەرەوە بەپێی لیست هاوپێچ دەکرێت و دوای کۆمەڵێک ڕێکاری وردبینی و بەدواداچوون، لە ئەگەری هەر کەم کوڕییەک خۆیان بەرپرسیار دەبن، لێپێچینەوەیان لێدەکرێت.
دەقی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری:



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشەکەی کۆرمۆر بە "هەڕەشەی نیشتمانی" ناو دەبات






