ئێران بەفەرمی گازی پێویست بۆ وێستگەی ئەتۆمییەکانی دابین دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-24

وێستگەیەكی ئەتۆمیی ئێران- وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە ئێران دەستی بە بەگەڕخستنی وێستگە ئەتۆمییە پێشکەوتووەکانی کرد و بۆ ئەو مەبەستەش گازی پێویستی بۆ دابینکرد، ئەمە وەڵامێکە بۆ بڕیاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە بارەی پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران.
لێدوانی فەرمی: محەمەد قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: گازی پێویستیان بۆ بەگەڕخستنی سەنتەرفیوجی وێستگە ئەتۆمییەکان دابینکرد، کە ئەمەش وەڵامێکە بۆ بڕیارە بێ بەهانەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئەمریکا و ئەوروپا پرۆگرامی ئەتۆمییان کردووەتە بەهانە بۆ سزادانی ئێران و دۆخەکەیان ئاڵۆز کردووە، بۆیە تاران بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی ڕۆژئاوا بداتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەهرۆز کەمالوەندی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئامێری سەنتەرفیوجی نوێ و پێشکەوتوویان بەگەڕبخاتخستووە، هەروەها ئێران بە مافی خۆی دەزانێت پەرە بە پرۆگرامی ئەتۆمی لە بواری ئاشتی بدات.
لە گۆشەیەکی دیکە: وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران بە تەواوی هەناردەی گازی بۆ عێراق راگرتووە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 5.5 گێگاوات کارەبا کەمدەکات، بۆیە لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەسەر هێڵن تاوەکو قەرەبووی ئەو کورتهێنانەی ئێران بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






