
كەشتییەكی بە ئامانجگیراو لە كەنداوی عەدەن- میدیای یەمەن
ئاڤا نیوز
وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی شەوی ڕابردوو ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی کردیانە سەر چەند ئامانجێکی حوسییەکان، حوسییەکان کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن کردە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی شەممە هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوبەشی 18 پێگەی حوسییەکانیان لە یەمەن کردە ئامانج، کە هەریەک لە کۆگای چەک و مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی و هێلیکۆپتەری حوسیەکانی لەخۆگرتبوو، هەر دوای هێرشەکە حوسییەکان هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەیان کرد.
زانیاری زیاتر: حوسییەکان لە ڕاگەیێنراوێکدا گوتیان کەشتییەکی نەوتهەڵگریان لە کەنداوی عەدەن کردووەتە ئامانج کە ئاڵای ئەمریکای هەڵکردووە و خاوەنداریەکەشی بۆ ئەمریکا دەگەڕێتەوە، چەند کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکاش لە ناوچەکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کراوەتەسەر.
باکگراوند: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە مانگی 11ـی ساڵی ڕابردووەوە حوسییەکان 45 جار هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەشتییەکی سەربازی و مەدەنی لە کەنداوی عەدەن و دەریای عەرەب، لەبەرامبەریشدا ئەمریکا و بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیان چەندین پێگەی حوسیەکانیان کردووەتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





