باوێشکدان لە ڕۆژ دەکرێت مرۆڤ تووشی خەڵەفان بکات

شەیری بکە لە:
باوێشکدان لە ڕۆژ دەکرێت مرۆڤ تووشی خەڵەفان بکات

خانمێکی گەنج کە لە ڕۆژدا باوێشکدەدات، وێنە: BBC

ئاڤا نیوز 

 

خەڵەفان گرفتێکی تەندروستییە کە تووشی مێشکی مرۆڤ دەبێت و ملیۆن مرۆڤ لە جیهاندا بە دەستییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێستا لێکۆڵێنەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە هەندێک ڕێگە هەن بۆ ڕێگریکردن لێی.

 

وێنە گەورەکە: خەڵەفان حاڵەتێکە ڕووبەڕووی مێشکی مرۆڤ دەبێتەوە بە تایبەتی تووشی کەسانی بە ساڵاچوو دەبێت، ئێستا لێکۆڵینەوەیەکی زانستی هەندێک ڕێکاری دەرخستووە کە دەکرێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم دەرکەوتنی ئەو حاڵەتە. تەواوی خەڵکی وەرزش و خواردنی تەندروست بە ڕێگایەکی باشی دەزانن بۆ ڕێگریکردن لەوحاڵەتە.

 

زانیاریی زیاتر: بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە گۆڤاری نیۆلۆجی بڵاویکردووەتەوە دەرکەوتووە، ئەو بەتەمەنانەی کە زۆر باوێشک دەدەن لە ڕۆژدا دەکرێت مەترسی تووشبوونی زیاتریان بە خەڵەفان لەسەر دەربکەوێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: شارەزایان دەڵێن: خەوێکی باش و ڕێک گرنگە بۆ پاراستنی مێشک، هاوکات دکتۆر میریدیس پوک، دکتۆری تایبەتمەندی مێشک دەڵێت، خەڵەفان و خەوی ناڕێک پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە، لەبەرئەوەی ناڕێکی خەوە وادەکات لە ڕۆژدا باوێشک بدەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: