
ئۆتۆمبێلێکی گرووپە چەکدارییەکانی سووریا لە پێشڕەویان بەرەو حەلەب، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
هێزی چەکداریی ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێشڕەویان کردووە بۆ ناوچەی ڕاشدین لە سەنتەری حەلەب، سوپای سووریاش
لە جەدیدە پاشەکشەی کردووە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەو گرووپانەی کە دەچنە نێو حەلەب لە چەند گرووپێکی جیاواز پێکهاتوون کە لە ژێر چەتری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی سووریا کۆبوونەتەوە، تاوەکو ئێستا 400 کیلۆمەتر پێشڕەیان کردووە و ژماریەک گوندیان لەو ناوچەیە کۆنترۆڵ کردووە کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێم بوون. بەهۆی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانیش تاوەکو ئێستا 10هەزار هاووڵاتی بەهۆی پەرەسندنی شەڕ ناوچەکانیان چۆڵ کردووە.
زانیاریی زیاتر: سوپای سووریا زیندانەکانی حەلەبی بە تەواوی چۆڵ کردووە و زیندانییەکانی گواستووەتەوە بۆ ناوچەیەک کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا، لە هەمان کاتدا فەرمانگە حکومییەکانیش لەو ناوچانە چۆڵکراون.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری سی ئێن ئێن تورک: تورکیا کە شەڕی یەپەگە دەکات، داوای لە هاووڵاتییان کردووە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یەپەدە چۆڵ بکەن، بانگەوازی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






