
هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق، داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێوشوێنی پێویست بۆ خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانی لەو گرووپانەی کە پەلاماری حەلەبی سووریایان داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی "ئێکس" ڕایگەیاند: گرووپە چەكدارەكانی سووریا، بەشێكن لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و پێویستە حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ بەرپەرچدانەوەیان بگرێتەبەر و ڕێگە نەدات بگەنە سنووری وڵاتەکەمان.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری دەشڵێت: بزووتنەوەی ئەحراری ئەلشام و بەرەی نووسرە و گرووپە چەكدارە توندڕەوەكانی دیکە لە حەلەب و ئیدلب لە باكووری سووریا، دەستیانكردووە بە هێرشێكی بەرنامە بۆ دارێژراو، ئەمانە هەمان ئەو گرووپە ئایدلۆجییانەن كە دایەنی ڕێكخراوی تیرۆستی داعش بوون.
هاوکات ڕوونیشیکردەوە کە لەم ژینگەیەوە فراوانبوون بەهۆیەوە مووسڵ و ڕەقەیان داگیركرد، بوونە هەڕەشەیەكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ سەر ئاسایشی وڵات، بۆیە پێویستە حكومەتی عێراق بە ئەرکی خۆی هەستێت بۆ پارێزگاری لە وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






