ئیبراهیم برۆ: مەترسیی جددی لەسەر كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-11-30

گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە پێشڕەویان بەرەو حەلەب، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
سیاسمەتدارێكی كورد ڕایدەگەیێنێت كە ئەو شەڕەی لە حەلەب ڕوودەدات مەترسیی جددییە بۆ سەر كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم برۆ،سیاسەتمەدار و ئەندامی كۆمیتەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئەنەكەسە بە ئاڤای ڕاگەیاند: هێرشی گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بۆ سەر حەلەب كتوپڕ بوو و تاوەكو ئێستا بۆچوونی لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش سەبارەت بە شەڕەكە ڕوون نییە، تا ڕادەیەك هێرشەكە كاریگەریی لەسەر دۆخی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستانیش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: شەڕەكە تاوەكو ئێستا لە نێوان گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و سوپای سووریا بەردەوامە، بەڵام ئەو گرووپانە لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی پەیەدە و هێزە كوردییەكان نزیك بوونەتەوە، شارۆچكەی تەلڕەفعەت لە سنووری حەلەبە و لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەیە كە هێزێكی سەر بە پەیەدەیە.
لەلایەكی دیكەوە: ئیبراهیم برۆ ڕایگەیاند: داوا دەكرێت هێزەكانی هەسەدە 32 كیلۆمەتر لەسەر سنووری توركیا دووربكەنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەری ئەوە هەیە پێكدادان لەنێوان گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریای سەر بە توركیا و هێزە كوردییەكان ڕوودەدات، بەگشتی مەترسییەكی جددی لەسەر كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا زۆرینەی گەڕەك و ناوچەكانی حەلەب بە تەواوی لەژێر كۆنترۆڵی گرووپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایە بە گوتەی ئیبراهیم برۆ "بەهۆی لاوازیی میلیشیاكانی سەر بە ئێران و سوپای سووریا هەروەها هەڵوێستی لاوازی ڕووسیا لە هێرشی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئەو گرووپانە توانیان بە چەند كاتژمێرێك حەلەب كۆنترۆڵ بكەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






