ئیسرائیل ناڕەزایی كەسوكاری بارمتە و كوژراوەكان سەركوت دەكات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-02-25

وێنەی گردبوونەوەكە- AFP
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک لە کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان و سەربازانی کوژراوی ئیسرائیل لە تەلەڤیڤی پایتەختی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان کرد. پۆلیسی ئیسرائیل خۆپیشاندەرانی پەرتەوازە کرد و چەند کەسێکیشی لێ دەستگیر کردن.
وێنە گەورەکە: لەحەوتی ئۆکتۆبەری 2023ەوە ژمارەیەک ئیسرائیلی لای حەماس بە بارمتە گیراون، حکومەتەکەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند بە هێز و لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە بۆ سەر غەززە بارمتەکان ئازاد دەکات و کۆتایی یەکجارەکی بە حەماس دەهێنێت. بەڵام لەو کاتەوە شەڕ بەردەوامە و ژمارەیەک بارمتە هێشتا لای حەماس دەستبەسەرن.
لێدوانی فەرمی: یائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئیش عەتیدی ئۆپۆزییسیۆنی ئیسرائیل، ڕەخنەی لە هەڵوێستی پۆلیس گرت و ڕایگەیاند: خۆپیشاندان مافێکی بنەڕەتییە و کاردانەوەی پۆلیسی تەلەڤیڤ هەنگاوێکی ترسناک و دژە دیموکراسی بوو.
زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران داوای ئازادیی دەستبەجێی بارمتەکان و دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد. پۆلیسی تەلەڤیڤ بە بەکاربردنی ئۆتۆمۆبێلی ئاوپرژێن خۆپیشاندەرانی پەرتەوازە کرد و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





