
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، هێزە چەکدارەکان سەرجەم ڕێککارە خۆپارێزییەکانیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانیان و ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەو شەڕەی لە سووریا هەیە، دوورە لە سنووری عێراق.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامە، عێراق ترسی ئەوەی لێ نیشتووە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزە بکەنە نێو عێراق.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی “پێکەوە بۆ ئاشتی”، ڕایگەیاند: بارودۆخی ئێستای عێراق بەراورد بە پێشوو جیاوازە لەو کاتەی داعش چەندین ناوچەی کۆنترۆڵ کردبوو، هێزە ئەمنییەکان هەموو ڕێککارە ئەمنییەکانیان گرتووەتەبەر و ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات دوورە لە سنووری عێراقەوە.
لەهەمان کاتدا: ئەعرەجی هەموو لایەک دڵنیا دەکاتەوە لەوەی هێزەکانی عێراق هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزییان گرتووەتەبەر بۆ چاودێریکردنی ئاسایشی سنوورەکان.
لەلایەکی دیکە: " هیوادارم حکومەتی سووریا هەموو ئەو ناوچانە کۆنترۆڵ بکاتەوە کە لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی دیکەدان". قاسم ئەعرەجی وادەڵێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی





