دیمەنی شاری دهۆک
ئاڤا نیوز
پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیێنێت، ئەو کەسەی، تەقەی لە باڵەخانەی دادگای دهۆک کرد، خۆی ڕادەست کرد.
وێنە گەورەکە: دوای کاتژمێر چواری ئەمڕۆ شەممە، 30-11-2024، کەسێک بە چەکەوە دەچێتە بەردەم باڵەخانەی سەرۆکاتی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆک تەقە دەکات و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کەمێک پێش ئێستا تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای دهۆک لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە هاوکاری تەقەکەرەبوون، خۆیان ڕادەستی پۆلیس کرد و پەڕاوی لێکۆلینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هێمن سلێمان دەڵێت، ئەمڕۆ دەوامیی فەرمیی نەبووە، بەڵکو تەنیا پاسەوانەکانی دادگا لەوێ بوونە و هیچ زیانێکی ماددی نەبووە، هۆکاری تەقەکەش کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق: مووچە گەرەنتی کراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
دۆسیەی لاهوور شێخ جەنگی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی هەولێر کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات





