پەرلەمانی عێراق هۆشداریی لە مەترسی گەڕانەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان دەدات
- عێراق
- 2024-11-30

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هۆشداریی لە مەترسیی جموجۆڵە تیرۆریستییەکان لە سووریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە دەدات.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامە، عێراق ترسی ئەوەی هەیە بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەوە چەکدارانی داعش لە سووریاوە دزە بکەنە نێو عێراق.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات ئامادەیی هێزە ئەمنییەکاندا ڕابگەیەنێت بۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵات، هاوکات داوا لە فەرماندە ئەمنییەکانیش بکات سەردانی مەیدانی بۆ سنوورەکان ئەنجام بدەن و سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر سنوورەکان بکەن.
لەلایەکی دیکە: مەندەلاوی داوای کۆبوونەوەیەکی خێرای لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی کرد، بە میوانداریکردنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییە و گرنگی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی گەڕانەوە یان دزەکردنی باندە تیرۆریستییەکان بۆ عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە ڕاگیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 10 پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی






