"سەرۆكوەزیران لە یاری شەترەنج هەمان پلانی خۆڕاگری و هێرشی نەرمی پەیڕەو دەكرد"
- کوردستان
- 2024-12-01
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد یاری شەترەنج دەکات
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی یاری شەترەنج دەکات و ستایشی هەوڵەكانی یانەی شەترەنجی خانزاد دەكات بۆ ئەوەی یاری هزری شەترەنج بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندنەوە.
لێدوانی فەرمی: دڵزار حەمەساڵح، سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "لە میانەی یارییەکە، پوختەیەك لە دەسكەوت و مێژووی یانەكەم بۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسكرد، پاشان باسی ئەوەم كرد كە كتێبی تایبەت بەو یارییەمان داناوە بە ناوی شەترەنجی قوتابخانە، بەپشتبەستن بە سەرچاوە زانستییەكانی وڵاتانی پێشكەوتوو".
سەرۆکی یانەی شەترەنجی خانزاد ئاماژەی بەوە کرد، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ستایشی هەوڵەكانی یانەکەی كردووە کە داویەتی، بۆ ئەوەی شەترەنج وەك بەشێك لە وانەی وەرزش بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندنەوە، دەڵێت: سەرۆکوەزیران بەڵێنی پاڵپشتی زیاتری پێداوین بۆ پێشخستنی ئەم یارییە هزرییە لە هەرێمی كوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد گوتی، سەرۆكوەزیران لە یاریكردن زۆر هۆشیارە و جووڵەكانی خەسڵەتی كەسی سەركردەیی تێدابوو، بەهەمان پلانی خۆڕاگری كە "پێی ناسراوە" یاری دەكرد و هاوشان پەنای بۆ هێرشی نەرم دەبرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یانەی شەترەنجی خانزاد بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چەند ساڵێکە كار بۆ ئەوە دەكات کە یاری شەترەنج وەك بابەتێكی هزری و بۆ پێشخستنی هزری قوتابیان بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندن، بۆ ئەم مەبەستە سەرجەمکارەکان تەواو بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





