مەسرور بارزانی: 70%ی قوتابیانی زانکۆی ئەمریکی لە سکۆڵەرشیپ سوودمەند دەبن
- کوردستان
- 1 کانوونی یەکەم
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ئاهەنگی دامەزراندنی زانکۆی (ئەمریکی - کوردستان) وتارێکی پێشکەش کرد
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یادی 10 ساڵەی دامەزراندنی زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک بوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و باسی قۆناغی دامەزراندنی زانکۆکەی کرد، هاوکات باسی ئەو ئاڵنگارییانەی کرد کە لە کاتی دامەزراندنی زانکۆکە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان ببوونەوە، بەڵام ئەوان دەستبەرداری ئەو خەونە نەبوون.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەر لە مەراسیمەکەدا مژدەیەکی خۆشی بە قوتابیانی زانکۆکە دا، مژدەکە ئەوەیە 70%ی قوتابیان دەتوانن سوود لە سکۆڵەرشیپ، واتە خوێندنی بەخۆڕایی و پرۆگرامی جیاوازی زانکۆکە وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی ئەمەریکی-کوردستان لە دهۆک، ساڵی 2014 دامەزراوە و شەش خولی دەرچووانی بڕوانامەیان وەرگرتووە، هاوکات زیاتر لە 700 دەرچووی لە بەشە جیاوازەکاندا هەیە، بەشێک لە دەرچووەکان لە زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان درێژە بەخوێندنی باڵا دەدەن.
بیرۆکەی زانکۆی ئەمریکی چۆن دروست بوو؟
مەسرور بارزانی کە سەرۆکی دەستەی ئەمیندارانی زانکۆکەیە، لەبارەی دامەزراندنی زانکۆکە وتی: "ئەو کاتەی درێژەم بە خوێندن لە زانکۆی ئەمەریکی لە واشنتن دی سی دەدا، بەردەوام بیر و خەیاڵم لای ئەو قوتابییە زیرەک و بەهرەمەندانەی کوردستان بوو کە دەرفەتی دەستگەیشتنیان بە سیستەمێکی خوێندنی نێودەوڵەتی ئاست بەرز نەبوو؛ بۆیە بەردەوام هەوڵم دەدا و خەونم بە داهاتوویەک دەخواست کە ئەوانیش ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێت لە سیستەمێکی خوێندنی ئاست بەرزی جیهانی سوودمەند ببن بە بێ ئەوەی پێویست بکات نیشتمان جێبهێڵن، لەو کاتەدا ئەمە لە خەونێکی گەورە دەچوو، بەڵام من دەستم پێوەگرت و دەستبەرداری نەبووم، ئێستاش دوای 30 ساڵ هەست بە خۆشحاڵیی دەکەم".
بەربەستەکانی بەردەم دامەزراندنی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان چی بوو؟
لەسەر دامەزراندنی زانکۆکە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت: کاتێک زانکۆی (ئەمەریکی-کوردستان)ـمان دامەزراند، ڕووبەڕووی بەربەستی بەرچاو بووینەوە، تیرۆریستانی داعش تەنیا 12 کیلۆمەتر لە باڵەخانە و کامپسی زانکۆکەوە دوور بوون، ئێمەش لەکاتێکدا لە بەرەکانی پێشەوە بووین بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان و زێدی خۆمان، بەڵام لە هەمانکاتدا کۆبوونەوەی بێشومارمان دەکرد بۆ دامەزراندنی زانکۆکە، تیرۆر و دواتریش پەتای کۆڤید 19، بەربەستی مەترسیدار بوون لە بەردەممان، بەڵام بەهۆی خۆڕاگریی و پابەندییمانەوە، لە درێژەدان بە گەشتە زانستییەکەمان بەردەوام بووین.
ئەمریکا متمانەی پێدەدات
سەرۆکوەزیران لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە ساڵی 2018 دەستمان بە هەنگاوەکانی بەدەستهێنانی متمانەپێکردنی ئاستی خوێندنی باڵای ئەمریکی کرد، سەرەڕای ئاستەنگەکان توانیمان باوەڕ بە دەستەی خوێندنی باڵای (نیو ئینگلاند New England ) بهێنین تا بێنە کوردستان و دەست بە پرۆسەی متمانەپێدانی ئەکادیمی بکەن، واتە لەسەر ئاستی عێراق تاکە زانکۆیە نمرە و متمانەپێکردنە ئەکادیمییەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی ئەمریکاوە دانپێدانراوە، قوتابیان دەتوانن نمرە و دەستکەوتە زانستییەکانیان بگوازنەوە هەر دامەزراوەیەکی تری جیهان".
نزیکەی 70٪ی قوتابیان سوود لە سکۆلەرشیب دەبینن
سەرۆکوەزیران باسی لەوە کرد خۆشحاڵە نزیکەی 70%ی قوتابیانمان سوود لە سکۆلەرشیپ و دەرفەتی خوێندنی جیاجیا دەبینن، ئەمەش لە ڕێگەی هاوکاریی و بەخشەندەیی بەخشەرەکانیان، "ئەمە وێڕای پاڵپشتی و هاوکاریی بەخشەر و هاریکار و دامەزراوە و ڕێکخراوە نێوەخۆیی و دەرەکییەکان و هاوبەشە دامەزرێنەرەکانمان، لە پێناو دڵنیابوون لە بەردەوامیی توانستی دارایی، سندووقی هاریکارییمان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دامەزراندووە، جیا لەمەش پلانی فراوانترمان بۆ گەشەی زیاتر لە ساڵانی داهاتوو هەیە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆڕی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵگورد شێخ نەجیب: هیچ کێشەیەک بە ئاڵۆزی و توندوتیژی چارەسەر نابێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات